Загрузка...

سەرۆکی حکومەت پيشوازی لە شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو و ئەوروپا دەکات ١٤-٤-٢٠٢٥

ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه‌ 4/14 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە‌ شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو و ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەوروپا کرد.

شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی کوردستان و قارەمانیەتی پێشمەرگەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کرد و ئاماژەیان بەوە دا کە هەرێمی کوردستان ، بووەتە نموونەیەکی گەشی ئازادی و دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتەکان . هەروەها پشتگیریی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانی ئەوروپا دەربڕی و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە و سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.

Видео سەرۆکی حکومەت پيشوازی لە شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو و ئەوروپا دەکات ١٤-٤-٢٠٢٥ канала Masrour barzani
Страницу в закладки Мои закладки
Все заметки Новая заметка Страницу в заметки